لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی سەدر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان ئاشکرایکرد، لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەچێتە نەجەف.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، شاندەکە سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەکات و لەبارەی دانیشتنی شەممەی داهاتوو کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پێشوەختە لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆببێتەوە تا بەیەکەوە لەسەر کەسایەتییەک ڕێکبکەون کە هەموو لایەنە شیعەکان لەسەری هاوڕابن بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بە ئامادەیی سەرجەم سەرکردەکانی تا بەیەکەوە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سەدر و کۆتایهێنان بە بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا