پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێک بەهۆی ‘فرۆشتنی جگەرەی ئەلکترۆنی’ بە مێرمنداڵان، دادەخەن.
رۆژی چوارشەممە (6-3-2024) قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێرمنداڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه هاوبهشهكان مارکێتی کۆبانێ لە گەڕەکی بەرانان دادەخات و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکهنهوه.
فرۆشتنی جگەرەی ئەلکترۆنی (ڤەیپ) بە کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵا قەدەغەیە و سزای یاسایی بۆ دیاریکراوە، لەم بارەیەوە قائمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “له سەردانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنەکان، هەروەها لەڕێگەی راگەیاندنەوە سەرجەم مارکێت و شوێنەکان ئاگادارکراونەوە کە فرۆشتنی جگەرە، جگەرەی ئەلیکترۆنی شوێنەکە روبەڕوی داخستن دەکاتەوە”.