لە سلێمانی بەهۆی لافاوەوە ئاو دەچێتە چەند ماڵێكەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لەسلێمانی ئاو چووەتە چەند ماڵێكەوە، بەرگری شارستانی سلێمانیش باس لەوەدەكات بەهانای ماڵەكانەوە رۆشتوون و كێشەكەیان چارەسەركردووە.

رێكان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لەچەند گەڕەكێكی سلێمانی لافاو هەستاوە و بەو هۆیەوە ئاو چووەتە چەند ماڵێكەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانیان چوون بەدەم ئەو ماڵانەوە و كێشەكەیان بۆ چارەسەركردوون.

بە هۆی كاریگەری تێكەڵاوبونی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە، شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە زۆرێك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

هاوكات، پلەكانی گەرماش ڕوویان لە دابەزین كردووە، لە هەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر باریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا