پرۆژەی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆك شكستیان هێناوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم پرۆژەی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆك شكستیان هێناوە و هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە زەرەرمەندبوون، رێكارەكانی حكومەتیش لە ئاست بەرپرسانی ئەو شكستە لاوازە و وەكو پێویست نیە.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە سنوری پارێزگای دهۆك شكستیان هێناوە كە ژمارەیان 40 پرۆژەی نیشتەجێبوونە، ئەمەش نیشانەی پرسیارە كە بۆچی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لەو پارێزگایە تەواونەكراون.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە كاتێكدا پارێزگای دهۆك ناسراوە بە یەكێك لە پارێزگا هەرە هەژارەكانی كوردستان لە ساڵی 2018 بەپێی ئاماری وەزارەتی پلان دانان رێژەی هەژاری 14% بووە ئەمەش رێژەیەكی زۆرە، كەمترین مووچە خۆریش لە پارێزگای دهۆك هەیە لە كۆی زیاتر لە یەك ملیۆن دانیشتووان 60 هەزار مووچە خۆری حكومی هەیە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی بارودۆخی خەڵك لەو پارێزگایە لەوپەڕی خراپیدایە، لە كاتێكدا گەورەترین مەرزی نێودەوڵەتی و 50% پاڵاوتگەكانی نەوت لە دهۆكن.

وتیشی : ئەوەی كێشەی سەرەكی هاووڵاتیانە تەواونەبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونە، چونكە هاووڵاتیان ئاڵتوون یان ئۆتۆمبیلیان فرۆشتووە بۆئەوەی شوققەیەكی پێبكڕن بەڵام هەیانە 15 ساڵ و هەیانە 12 ساڵە چاوەڕوانن تا ئێستا ئەو یەكەی نیشتەجێبوونەوەی كە بڕیارە بووە بۆی تەواوبكرێت تەواونەكراوە، بە هۆكاری جۆراوجۆر، وەك هەڵهاتنی خاوەن پرۆژە، یان خاوەن پرۆژەی وا هەیە پشتی بەهێزە و كەس ناتوانێت لێپێینەوەی لەگەڵ بكات.

باسی لەوەشكرد، لە چەند رۆژی رابردوو حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر پشتگیری كردنی كڕیارەكانی هەردوو پرۆژەی هێژا ستی و ئارام ستی لە كاتێكدا تەنها ئەم دوو پرۆژەیە نین بەڵكو 38 پرۆژەی دیكە لە پارێزگای دهۆك نین، هەروەها تەنها رەزامەندی دەربڕین لەسەر پشتگیری كردنی هاووڵاتیان هیچ گرنگییەكی نییە پێویستە بڕیاربدرێت لەسەر ئاستی باڵا بۆئەوەی هەركەسێك بووەتە هۆكاری دواخستنی ئەم پرۆژانە یان خواردنی پارەی هاووڵاتیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و سزابدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا