فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری دهۆك بۆردومان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای مەتینایان لەسنوری دهۆك بۆردومان كردەوە، تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەمرۆ سێشەممە جارێكی دیكە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، بەرزاییەكانی گوندی “سگێرێ”یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان كردووە.

تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراوە بەڵام بەو هۆیەوە ترس و دڵەراوكێیەكی زۆر لای دانیشتووانی ناوچەكە دروستبووە.

رۆژی دووشەممەش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دووجار بەرزاییەكانی گوندی “سگێرێ” یان بۆردومان كرد و بۆردومانەكان بوونە هۆی دروستبوونی نائارامی لە ناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا