قوباد تاڵەبانی لە دهۆك: لەم دەڤەرە خۆشەویستە رۆژانە ئازادییەكان ئەتك دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، 23 ی ئەیلولی 2021، هاوپەیمانی كوردستان لە شاری دهۆك كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی بەرفراوانی رێكخست بۆ ناساندنی كاندیدەكانی و خستنە ڕووی بەرنامەی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: هەڤاڵان و هەڵسوڕاوە دڵسۆز و ئازادیخوازەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، خەڵكی بادینانی خۆشەویست ئەمڕۆ بەیەكەوە هاتووین بۆ ئێرە چونكە بەیەكەوە بەهێزترین، راستە ئێمە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هاتووین بەڵام ئەمە فرسەتە لێرەو لەناو ئێوەی ئەزیزدا چەند راستییەكی مێژویی و بارودۆخی ئێستاو داهاتووی ئەم ناوچە خۆڕاگرە باس بكەین، هاتووین بەیەكەوە پیاسەیەك بە مێژووی پڕ خەبات و خوێنی شەهیدانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بكەین.

قوباد تاڵەبانی، وتی: هاونیشتمانییانی خۆشەویست…دەڤەری بادینان و دەشتی نەینەوا و شنگالی غەدر لێكراو هەمیشە لای ئێمە و خودی سەرۆك مام جەلال و ئەندازیارەكەی راپەڕین كاك نەوشیروان جێگەو پێگەی تایبەتیان هەبووە، لە دوای هەرەس، بادینانی قارەمان بووە دەروازەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و یەكەمین مەفرەزە چەكدارەكانی دوای نسكۆ لە گوندەكانی رۆژئاواوە هاتنەوە بادینان.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان وتیشی: بەداخەوە ئێستا لەدوای دەریایەك خوێن و فرمسێك و خەباتی ئەم دەڤەرە قارەمانە، كە بەشێكی سەرەكی ئەو خەباتە لە پێناوی ئازادی بوو، دەبینین چۆن ئەم دەڤەرە خۆشەویستە ئازادییەكان تێیدا بەرتەسك دەبنەوە و رۆژانە دەبینین چۆن ئازادییەكان بە بەرچاوی هەموومان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەتك دەكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە زۆرباش ئاگاداری كێشە و معاناتەكانی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەین، دەزانین كێشەی ئازادیتان هەیە، دەزانین لەم سنورەدا كێشە بۆ هەركەسێك دروست دەكرێت، كە چالاك بێت و سەر بە لایەنێكی دیاریكراو نەبێت، وەك چۆن كێشە بۆ چالاكوانان و كادیرانی حزبەكانی تر دروستكرا، وە زۆرێكیان بە چەندین ساڵ حوكم دران و بەردەوامیش لە دەستتێوەردانی سیاسی كادیرەكانمان عەزیەت دەدرێن و تۆمەتی سەیر و سەمەرە دەخرێنە پاڵیان.روونیشیكردەوە، وەك هاوپەیمانی كوردستان ئەمجارە بەهێزێكی زیاترەوە دەچینە بەغدا، بۆیە هاتووین تا پلانە چوار خاڵیەكەمان بۆ ئێوە روون بكەینەوە، هاتووین پێتان بڵێین ئێمە شەڕ بۆ یەكڕیزی كورد و كوردستان دەكەین، چونكە بەیەكەوە بین بەهێزتر دەبین، هاتووین پێتان بڵێین بەم یەكڕیزییەمان سەرسەختانە داكۆكی لە مووچە و ژیان و گوزەرانی ئێوە دەكەین، سەرسەختانە كاردەكەین بۆئەوەی بودجە مسۆگەربكەین تا بتوانین خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر پێشكەش بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین، هاتووین پێتان بڵێین ئێمە شەڕ بۆ سەقامگیری هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان دەكەین، تاكو بتوانین شنگال ئاوەدان بكەینەوە و كەس و كاری ئێزدی ئێمە، بگەڕێنینەوە بۆ زێدی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا