ماڵێك لە ئەنجامی لێچوونی غاز لە رواندز گڕی گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەهۆی لێچوونی غازەوە لە یەكێك لە ماڵەكانی قەزای رواندز بوتڵێكی غاز گڕیگرت و لە ئەنجامدا زیانی مادی بەر ماڵەكە كەوت.

موقەدەم بەیار محێدین، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە ماڵێكی گەرەكی لاوان لە قەزای رواندز كەوتەوە، تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی رواندز گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوەكە بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بوتڵێك روویداوە و زیانی مادی بە ماڵەكە گەیاندووە.

رۆژی پێنجشەممە 17_11_2022، بەهۆی تەقینی سیستمێكی شۆفاژ، خانوویەكی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیكە بریندار بوون.

لەلایەكی دیكە شەوی دووشەممە 21_11_2022 تانكی غازی سەمونخانەیەك لە دهۆك تەقییەوە و بەو هۆیەوە حەوت كەس گیانیان لە دەستدا و 31 كەسی دیكە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا