پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان .
لەبارەی کەشی سبەی شەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان و کەرکوک دەبێت کە 24 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 16 پلەی سیلیزییە.