نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بۆ خوار 81 دۆلار دابەزی، ئەمەش پاش بەرزبوونەوەی لە سێ رۆژی رابردوودا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تشرینی دووەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 35 سەنت لە بەهاکەی لەدەستدا و بە 81 دۆلارو 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بەهەمان شێوە 35 سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە 76 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوت لەهەفتەی رابردوودا نزیکەی %4ـی بەهاکانی لەدەستدا، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین بۆ مانگی ئۆکتۆبەر کەتێیدا دەرکەوت دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوت %0.2 خواستی بۆ کڕینی ئەو کاڵا ستراتیژییە کەمیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا