پۆڵەتیک پرێس
کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 12ی نیسان بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێی توندی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و پێشبینیش دەکرێت لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کۆتایی پێدێت.