ئەردۆغان هەڕەشە لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی توركیا دەڵێت وڵاتەكەی رووبەڕووی ئاستەنگ نەبووەتەوە ئەوەی هەیە ناجێگیرییە لە بەهای لیرەی توركی، هەڕەشە لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش دەكات لەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان هەڕەشەی لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان كرد و وتی، توركیا بەجێناهێڵێت و ئۆپۆزسیۆن دەردەكات، هۆشداریشدا لە رێكخستنی هەر خۆپیشاندان و چالاكییەكی ناڕەزایی.

ئەردۆغان نكوڵی كرد لەوەی وڵاتەكەی دووچاری ئاستەنگ بووبێتەوە و وتی: توركیا دووچاری ئاستەنگ نەبوەتەوە، بەڵكو چەند رووداوێكی وەك ناجێگیری بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی نرخ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا دەكەنە یەكێك لە گەورەترین 10 وڵاتی خاوەن ئابوری بەهێز لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا