نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسان، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 84 دۆلار.

بەپێی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو ڕێژەیە، لەدوای بڕیارەکەی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەسە، کە ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ خستنەڕووی نەوت بەبڕی یەک ملیۆن و 160 هەزار بەرمیل کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا