حەلبوسی و خەنجەر سەرۆكی نوێی پەرلەمان دیاری دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوننەكان رێككەوتن لە كۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بە كۆدەنگی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكەن.

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی حیزبی سیادە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم بەئامادەبوونی 62 پەرلەمانتاری سوننە كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە، سوننەكان بە رێككەوتن سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەكەن و دەیانەوێت بۆشایی لە دەسەڵاتی یاساداناندا دروستنەبێت و داواش دەكەن یاسا گرنگ و هەڵپەسێردراوەكان لە قۆناغی داهاتوودا پەسەند بكرێن.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و پەسەندكردنی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوو بڕگەی سەرەكی كۆبوونەوەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا