بە درۆنی خۆکوژی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە دۆرنی خۆکوژی هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش بەکاردەهات.

بەپێی راگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:25 خولەکی پێشنیوەڕۆ، “بەدرۆنی خۆکوژی هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە زیانە گیانی و ماددییەکان بکات.

فڕۆکەخانەی هەریر دەکەوێتە دووری 77 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش بەکاردەهات.
ئاگرێکی گەورە بۆ ماوەی 10-20 خولەک لەناو بنکەکە بیندراوە و پاشان کۆنتڕۆڵکراوە و تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەفەرمی بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

پاش سەرهەڵدانی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە فەڵەستین، سەربازانی ئەمریکا بە بەردەوامی لە عێراق و سووریا لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 58 جار هێرشی ئاسمانی و درۆنی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، نزیکەی 27 لەو هێرشانە لە عێراق بوون و 31 هێرشیش لە سووریا ئەنجامدراون.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە سوپای پاسداری ئێرانن لە عێراق، بەرپرسیارییەتی زۆرێک لە هێرشەکانی سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکای لە عێراق لە ئەستۆ گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا