خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ برینداربوونی زیاد لە 10 کەسی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە خۆپیشاندانەکانی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لانیکەم 10 کەس بریندار بوون.

ڕۆژی شەممە لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی شاری جوانڕۆ یەکە تایبەتەکانی پۆلیسی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی ساچمە و چەکی شەڕ تەقەیان لە خۆپیشاندەرەکان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامدا 10 هاوڵاتی بریندار بوون کە تەندروستی دوانیان ناجێگیرە.

ڕۆژی شەممە لە چلەی ماتەمینی حەوت لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ی جوانڕۆ، هاوڵاتیان هەوڵیاندا بچنە سەر گۆڕی کوژراوان و لەوێ ڕێوڕەسمی چلەیان بۆ بەڕێوەببەن، بەڵام سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕێگرییان لێکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا