وردەکاری دروستکردنی سێ ئەنجومەن لە کۆنگرەی یەکێتیدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی باس له‌ دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له‌ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا و ده‌ڵێت: ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش 10 كه‌س ده‌بن.

سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا رایگه‌یاند: له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه‌، كه‌بریتین له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.

سه‌ركه‌وت زه‌كی وتی: ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه‌ ره‌نگه‌ رێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، كه‌له‌ كۆنگره‌دا بڕ‌یاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕ‌یاری لێده‌درێت، هاوكات ره‌نگه‌ له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به‌ ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌نجومه‌نێكی دیكه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌، كه‌ پێكدێت له‌ 51 هه‌ڤاڵ كه‌ یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه‌ ڕ‌ه‌نگه‌ 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه‌ بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته‌ ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له‌ داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

وتیشی: هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه‌ هه‌موو بڕ‌یارێك به‌ كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. دووپاتیشیكرده‌وه‌، یه‌كێتی له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له‌شێوازی بەڕێوەبردن ده‌كات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا