حەیدەر عەبادی بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی گەیشتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، سێ شەممە 14ی ئادار، بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق گەیشتنە سلێمانی.

ئەمڕۆ، هەریەک لە حەیدەر عەبادی، خالید شوانی، لەگەڵ شاندێکی هاوڕێیان گەیشتنە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکەی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەگەڵ وەزیری دادی عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە دیداری سلێمانی، کە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 15ی ئادار لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێبکات.

دیداری سلێمانی ، گەورەترین دیداری سیاسییە لە هەرێم و عێراق، کە لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی، بەبەشداری سەرکردەو کەسایەتییە سیاسی، پسپۆڕ، شارەزا و بڕیاربەدەستەکان لەڕۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا