بە هۆی هەورە بروسکەوە هاووڵاتییەک گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی نیاوۆکی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە سنووری ئاکرێ، هەورەبرووسکە لێیدا و بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند: ئێستا تەرمەکە لە داد پزیشکی ئاکرێیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری، رادەستی کەسوکاری دەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە پێشمەرگەی خانەنشین بووە و دوو هاوسەری هەن کە لەگەڵ هەردووکیان 10 کوڕ و سێ کچی هەن.

ئەم رووداوە لەکاتیکدایە، دوینێش هەورەبرووسکە لە سێ پێشمەرگەی دا لە سنووری ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و بە سووکی برینداری کردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا