روونكردنەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەبێت و دڵنیایی دەدات لەوەی پرۆسەكە لە دەرەوەش بەڕێوەدەچێت.

جەمانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، هەوڵدەدەن ژینگەیەكی ئارام بۆ پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوە دروست بكەن و هیچ ئەگەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەڵبژاردنە لەدەرەوە لەئارادا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەند خاڵێك لە یاسای هەڵبژاردنەكە لادەبەن بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەكە بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدرێت، ئەوانیش هەوڵی ئەوە دەدەن كەشێكی ئارام بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بەدیبهێنن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایە ئەگەر هەیە لە دەرەوەی وڵات پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بەرشێوە نەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا