لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو ئەندامی داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقییەوە لە كەركوك و نەینەوا دوو ئەندامی داعش دەستگیركران.

یەكێك لە دەستگیركراوەكان ویستوویەتی لەناو شوێنێكی قەرەباڵغدا خۆی بتەقێنێتەوە.

رۆژی پێنج شەممە لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ماوەی سێ‌ رۆژە دەستیان پێكردووە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق توانیویانە دوو ئەندامی داعش لەهەریەك لە كەركوك و نەینەوا دەستگیربكەن.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق وتی: یەكێك لە دەستگیركراوەكان لەكاتی خۆئامادەكردنیدا دەستگیركراوە كە ویستوویەتی لە ناوچەیەكی قەرەباڵغدا خۆی بتەقێنێتەوە.

پێشتر لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو توانیویانە لە سنوری چەمچەماڵ سەركردەیەكی داعش دەستگیربكەن كە چەندین كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا