لەهێرشێكی داعشدا چوار سەربازی عێراقی كوژران

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی پەلاماری چەكدارانی داعش بۆسەر بازگەیەك لە سنوری داقوق چوار پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بەحكومەتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، چەكدارانی داعش لە گوندی ئەبو محەمەد لە سنوری داقوق كە دەكەوێتە سەر رێگەی سەرەكی كەركوك ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.

ئەو هێرشانەی داعش دوای ئەوە دێن دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەی پێشمەرگە لەوسنورانە بۆشایی ئەمنی دروستبووەو بەهۆیەوە چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان و سوپای عێراقی ئەنجامدەدەن.

لەچەند رۆی رابردوشدا بۆ ریگریكردن لەو هێرشانە وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق رایانگەیاند، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردولا دروستبووەو لەو ناوچانەی داعش جموجوڵی هەیە چەند بنكەیەكی هاوبەش دروستدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا