فەرەنسا پەیامێك ئاراستەی هەرێم و بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە شاری هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە لە بارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەك لە ‌هێرشێكی داعشدا و رایگەیاند، پێویستە هەر دوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەماهەنگییان قوڵتر بكەنەوە.

كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە شاری هەولێر لە ‌پەیامێكدا باسی لەوە كردووە، سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیە دەكەین كە لە دوای برینداربوونی لە هێرشێكی داعشدا لە شەوی 11 لەسەر 12ی ئایار لە كفری كۆچی دواییكرد و كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا هاوسۆزی خۆی بۆ هەڤاڵە بریندارەكانی دەخوازێت.

ئەوەشهاتووە، جەنگی داعش جەنگی هاوبەشی ئێمەیە، پێویست دەكات كە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگییان قوڵتر بكەنەوە لە پێناو تەناهی هەموو عێراقییەكان.

شەوی11 ی ئەم مانگە، لە سنوری كفری داعش هێرشیكرد و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك دوای ئەوەی بریندار بوونی شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا