ئاگر لە بازاڕێكی كەركوك بەردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

شەوی یەكشەممە ئاگر لە بازاڕێكی گەورەی شاری كەركوك كەوتەوە و تیمەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی گەشتنە شوێنی رووداوەكە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.

شەوی یەكشەممە ئاگر لە بازاڕی شاهی ژیان لە گەڕەكی ئەڵماسی شاری كەركوك كەوتەوە كە بازارێكی گەورەی شارەكەیە.

پاش رووداوەكە تیمەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی گەشتنە شوێنەكە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە كە تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە و هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە.

مەترسی هەیە ئاگرەكە تەشەنە بسەنێت بۆ دوكان و ماركێتەكانی نزیك لەو بازاڕە و كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەش ئەستەم ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا