ناوەڕۆكی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆ بۆ كەركوك دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەردانەكەیدا بۆ كەركوك، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان كۆبووە و تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی ئەمنی كرا.

لە كۆبونەوەیدا تاووتوێی هەندێك دۆسیەی ئەمنی كرا لەشارەكە بەتایبەتی دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان كە ماوەیەكە باندەكانی مامەڵەكردن بەو مادانە لەشارەكە زیادیكردوەو چەندین باند دەستگیركراون.

هەر لەكۆبونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی لیوا كاوە غەریب بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركوك بەڕێوەچوو، وەزیری ناوخۆی عێراق پیرۆزبایی بەرزكردنەوەی پلەكەی لە عەمیدەوە بۆ لیوا لە بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك كردو كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەری گشتی لەماوەی دەستبەكاربوونی بەرزنرخاند.

غانمی شاری كەركوكیشی بە شاری ئاشتی وەسفكردو وتی: كەركوك ئەو شارەیە كە لەدێر زەمانەوە دانیشتوانەكەی بەكورد وعەرەب و توركمان و كەمەنەتەوایەتیەكانی ترەوە وەك دۆست و برا پێكەوە ژیاون و هەمیشە تەبایی و یەكتر قبوڵكردن بنەمای پێكەوە ژیان بووە لە شارەكە.

تەوەریكی تری كۆوبونەوەكە غانمی ستایشی هێزە ئەمنیەكانی كرد كە لەشەڕی بەرگری لە شارەكە دژ بەداعش جەنگاون و شەهیدیانداوە، لەوانەش هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكانی دیكە، وتیشی: هەماهانگی نێوان هێزە ئەمنیەكان بەگرنگ دەزانین بۆ پوچەڵكردنەوەی مەرامە گڵاوەكانی تیرۆرستان و داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا