پارتی لەكەركوك دەستی بە فرۆشتنی موڵكەكانی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند، سەرەڕای نەگەڕانەوەی بۆ ناوچەكە لە ئێستادا پارتی دیموكرات دەستی بەفرۆشتنی زەوی و زارەكانی خۆی لەناوچەكە كردووە.

محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پارتی بەهۆی فشاری توركیاوە ناگەڕێتەوە بۆ كەركوك ئێستاش ئەو زەویانەی موڵكی ئەون لەوناوچانە دەیانفرۆشێت.

جەختی لەوەشكردەوە، رێككەوتنی پارتی و توركیا بەوجۆرەیە، توركیا لە سنوری بادینان لە پەكەكە بدات، لە بەرامبەریشدا پارتی نەگەرێتەوە بۆ كەركوك، بەشێكی زۆری كادرو لایەنگرەكانی پارتیش داوای گەڕانەوەیان كردووە، بەڵام لەلایەن حزبەكەیانەوە رێگەیان پێنادەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پارتی كەركوكی چۆڵكردو تائێستاش ئامادەنییە بگەڕێتەوە ئەو شارە، بەڵام لەهەمانكاتدا گەڕاوەتەوە بۆ بەغداو ناوچەكانی دیكە، رۆژی 9ی ئەم مانگەش لەگەڵ حكومەتی عێراقی رێككەوتنی كرد تاوەكو بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكانی نزیك لە شەنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا