بكوژی پاسەوانەكەی دەروازە سیتی كوڕی بەرپرسێكە و دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزە‌كانیان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بكوژی پاسەوانەكەی دەروازە ستیان دەستگیركرد، كە كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، پاش ئە‌وە‌ی هێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، هێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، هە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، بكوژەكە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی هاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی.

شەوی رابردوو، لەسەر لێپرسینەوە لە شۆفێرێكی تیژڕەو لەناو پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی لە شاری سلێمانی، كارمەندێكی سیكیوریتی بە ناوی ( هـ، م، ك) لەلایەن شۆفێرەكەوە بە دوو گولـلە كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا