یەکێتی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی روونی دەکاتەوە بۆچی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرایی ئاسایشی خۆراک دەدەن.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند” سەرەڕای ئەوەی چەندین تێبینیمان هەیە لەسەر پرۆژە یاساکـە بەتایبەت لەو بڕە پارەیی بۆگەشەپێدانی پارێزگاکان دانراوە هیچ بڕێکی بۆ هەرێمی کوردستـان نیە، بەڵام پێمان وایە بەشێکی بڕگـەکان پرۆژەکـە لەخزمەتی چینی هەژار و مافبڕاوی عێڕاقن.

وتیشت: بەشێکی پاڵپشتی پرۆژەکـە بۆ سودمەندبوانی چاودێری کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی کشتوکاڵە هەروەها پرۆژەکە پاڵپشت دەبێت لە دابەزاندنی نرخی کەرستەی خۆراکی لەبــازاڕ و ئامادەکردنی کەرەستەکانی کۆبۆنی خۆراک بۆ هەموو عێراق و پێدانی مافە دارایەکانی جوتیارانی عێڕاق لەنێویشیان جوتیارانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد:بەشێکی پرۆژکە تایبەتە بە دامەزاراندنی خاوەن بڕوانـامە باڵاکان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشە بودجەیەکیشی تێدا جێ کراوەتە بۆ نەخۆشخانە شێرپەنجەیەکان و نەخۆشانی تەلاسیما، سەرەڕایی دابینکردنی بەشە بودجەیەک بۆ بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبـا، بەشێکی تری بودجەی پرۆژەکـە بۆ ئاوادانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی جەنگی داعشە کە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەگرێتەوە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی روونیکردەو، لەبەر ئەم هۆکارانـە و زیاتریش فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکـە دەدات و تێبینیەکانیشمان دەخەینە ڕوو لەسەر ئەو بڕگانـەی پێمان وایە زیادەڕۆی تێدایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا