سەرکردەیەکی گەورەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا لە سۆماڵ کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا لە باکووری سۆماڵ کوژرا.

لەوبارەیەوە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بیلال سودانی، سەرکردەی دیاری داعش و 10 لە هاوەڵانی کوژران.

دەشڵێن، ئەم ئۆپەراسیۆنەی سۆماڵ بە بڕیاری ڕاستەوخۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراوە کە هەفتەیەک پێش ئێستا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد.

ئەو بەرپرسانە جەختیان لەوەش کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی ئەمریکا و کەسانی مەدەنی نەکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا