تەقینەوەكانی بەغدا دەیان كەسی مەدەنی كردە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، بەهۆی دوو تەقینەوەكەی بەغداوە دەیان كەسی مەدەنی كوژراون.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە عێراق رایگەیاند، تەقینەوەی یەكەم لە ناوەڕاستی بازاڕێكی جلوبەرگ رویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لە نزیك سینەمای گرانادا لە دەروازەی رۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەقینەوەكان لەلایەن دوو خۆكوژەوە ئەنجامدراون.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە تائێستا بڵاوكراونەتەوە بەهۆی تەقینەوەكانەوە كەس28 كوژران و 73 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا