پۆڵه‌تیك پرێس
تادێت مه‌ترسیه‌كانى زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) زیاتر ده‌بن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێكى زۆر له سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسانى لایه‌نه‌كان په‌یامى جیاجیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و داواده‌كه‌ن هه‌مووان دان به خۆیاندا بگرن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان پارتی‌و په‌كه‌كه دروست بووه، ڕۆژی چوارشه‌ممەی رابردووش له گوندی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان له‌نێوانیاندا روویدا، دوای ئه‌و رووداوه‌ش به‌رپرسانی پارتی به شه‌ڕی “پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه” ناویان برد و رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسیه‌كانى پێكدادان له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه زیاتر ده‌بن.
عومەر شێخ موس، سیاسەتمەدار و یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،”شەڕی ناوخۆ ئەوپەڕی بێ عەقڵییە”.
له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا ناوبراو وێنەیه‌كی كاریكاتێری دوو كەسی داناوە كە جلی كوردی‌یان لەبەردایە و هەوڵی لەناوبردنی یەكتر دەدەن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شێخ موس ده‌ڵێت “شەڕی ناوخۆ و براكوژی یان (خۆكوژی) بێ عەقڵییەكی بێسنورە”.
لە بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی و پەكەكە به‌تایبه‌ت له سنورى بادینان، ژمارەیەك نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەند هۆشداری لە دروستبوونی شەڕی پارتی و پەكەكە دەدەن و ئاماژەیان بەوەشكردووە، گرژییه‌كان كۆنتڕۆڵ نه‌كرێن، ئه‌وا سه‌رده‌كێشێت بۆ پێكدادانی چه‌كداریی.
هاوكات لاى خۆیشیه‌وه، به‌هادین نوری، سیاسەتمەدار و سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراقی له نوسینێكدا باسى له‌وه كردووه، شه‌ڕی براكوژی دەستکەوتێکی ئێجگار گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد بەتایبەت لە تورکیا‌و لە عێراق.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی بکەوێتە کار بۆ لێکۆڵینەوە ودۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکەی نێوان پارتی و په‌كه‌كه.
له‌باره‌ى دروست بونى گرژى و ئاڵۆزیه‌كان و تۆمه‌تباركردنى یه‌كترى له‌نێوان پارتى و په‌كه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ى لێدوانى دژ به‌یه‌ك، بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى نادروستى به‌رپرسانى وڵاتان، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئیدانەی ئه‌و جۆره تۆمه‌ت و لێدوانانه ده‌كات و ده‌ڵێت “ئەو گرژیانەی روویانداوە لە ئەستۆی پارتیدایە”.
هێزەكانی پارتی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه له چه‌مانكێ نزیكبونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هۆشداریدابووه هێزه‌كه به‌ڵام ئه‌وان سوربوون له چونه پێشه‌وه بۆ ناوچه‌كانی په‌كه‌كه، سه‌رئه‌نجام گرژیی له‌نێوان گه‌ریلا و هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دروستبو و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كوژرا و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
، پەكەكە لە سنوری بادینان، گەریلاكان هەوڵێكی زۆریان بۆ رێگریكردن لە دوستبونی گرژی و پێكدادان داوە، بەڵام پارتی سور بووە لەسەر ئەنجامدانی و لە ئاكامدا قوربانی لێكەوتەوە، به‌وته‌ى به‌رپرسانى