بەڕێوەبەرێتی خۆسەر: لەگەڵ هاوپەیمانی‌ نێودەڵەتی دادگاییكردنی ئەندامانی داعش تاوتوێ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، میكانیزمی دادگاییكردنی چەكدارانی داعش هێشتا لەگەڵ هاوپەیمانی‌ نێودەڵەتی تاوتوێ دەكرێت.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر، بەندیخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر، 15 هەزار گیراویان تێدایە بە تۆمەتی تیرۆر، كە هەڵگری 60 رەگەزنامەی‌ جیهانین.

حەسەن ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دادی كۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر رایگەیاندووە، میكانیزمی دادگاییكردنی چەكدارانی داعش هێشتا لەگەڵ هاوپەیمانی‌ نێودەڵەتی تاوتوێ دەكرێت.

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دادی كۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر باسی لەوەكردوە، چەند هەوڵێكی پێشتر دراوە سەبارەت بە دادگاییكردنی چەكدارانی داعش، ئەو بابەتەش پەیوەندیدارە بە ئاستی دیدارەكانی نێوان بەرپرسانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر دادگایی ئەو ئەندامانەی‌ داعش بكرێت، پێویستە لەو ناوچەیەی‌ كە حوكمدراوەكان حوكمەكانی تێدا بەسەر دەبەن، هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و هاوپەیمانی تێدا بێتە ئاراوە.

باسی لەوەشكرد، دادگاییكردنی ئەو ئەندامانەی‌ داعش، لە دادگاكانی بەرگری لەگەلی سەر بە ئەنجومەنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا