وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا مەشق بە سەربازانی ئۆكرانیا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتی ئەوروپا بەنیازە لەمساڵدا 30 هەزار سەربازی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا مەشقپێبكات، لەناویاندا سەربازانی هێزەكانی پاراستنی خاكی ئۆكرانیا.

وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی 2023 دا، نوێنەرایەتی هاوكاری سەربازی یەكێتی ئەوروپا بۆ ئۆكرانیا بەنیازە 30 هەزار ئەندامی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا مەشقپێبكات، لەناویاندا سەربازانی هێزەكانی پاراستنی خاكی ئۆكرانیا.

ئەم راگەیاندراوە دوای بەڵێنەكانی بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا دێت لە مانگی شوباتدا بۆ راهێنان بە 30 هەزار سەربازی ئۆكرانیا، دوای ئەوەی ئامانجی سەرەتایی راهێنانی 15 هەزار سەربازی ئۆكرانیا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا