پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ناوچەیەکی نزیک گوندی گەڵاڵە لە چیای ئاسۆس بۆردومانکرا و بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی قائیمقامی قەزای ماوەت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ناوچەیەکی نزیک گوندی گەڵاڵە بۆردومان کراوە و لەو کاتەشدا ژمارەیەک هاوڵاتی لەوێ بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەر بۆردومانەکە کەوتوون خەڵکی گوندی قامیشن و بەمەبەستی ڕاوکردن چوونەتە ئەو ناوچەیە، بەهۆی بۆردومانەکەوە یەکێکیان کوژراوە و چەند هاوڕێیەکی دیکەشی بریندارن.