بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنەكەی رۆژی چوار شەمە دەكەن كە بەمەبەستی متمانەدان بەكاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەكان رێكدەخرێت.

سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبونەوەكەی پەرلەمان ناكەن و دەنگ بەكاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان نادەن.

لەچەند رۆژی رابردودا حكومەتی هەرێم بەفەرمی كەمال ئەتروشی وەك كاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەكان دیاریكردو سی ڤییەكەی رەوانەی پەرلەمان كرد.

رۆژی چواری ئەم مانگەش پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوار شەمە شەشی ئەم مانگەی بۆ متمانەدان بەو كاندیدە دەستنیشان كرد.

هاوكات هەردوو فراكسیۆنی كۆمەڵ و یەكگرتووش رایانگەیاند، بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن، بەڵام دەنگ بە كەمال ئەتروشی نادەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا