پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە22ی تەمموز، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-خەبات، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.
ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی بچووکدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە شۆفێری بارهەڵگرەکە بووە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خەبات و دۆخی تەندروستی یەکێکیان سەختە.