تەندروستی جیهانی قۆناغی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی لە ئێستادا جیهان بە قۆناغێکی “زۆر مەترسیدار”ی گەشەسەندنی پەتای کۆرۆنادا تێدەپەڕێت دوای بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسەکە بە ناوی “دەلتا”.

تیدۆرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ئێستا لە 98 ناوچەی جیهان ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا بە ناوی دەلتا بڵاو بووەتەوە.”

وتیشی، “بە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرەی کۆرۆنا لە جیهاندا کە لە زۆر ناوچەدا زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، دەتوانین بڵێین ئێستا لە قۆناغی مەترسیداری بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆناداین”.

گیبریسوس ئاماژەی بەوەش کرد، “سیستمی تەندروستی پێویستە بە وردی چاودێری بڵاوبوونەوەی جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆسەکە بکات، پێویستە بە زوویی پشکنین بکرێت و دەستنیشان بکرێت، توشبووان کەرەنتین بکرێن و چارەسەر بکرێن، ڕێنماییەکانی دیکەی وەک بەستنی دەمامک و پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی و نەچوونە قەرەباڵغی بە توندی ڕەچاو بکرێن.”

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داواشی لە وڵاتان کرد لە دابەشکردنی ڤاکسینەکان و ئامێری هەنسەدانی دەستکرد و پشکنینەکان و کوتان بە ڤاکسینەکە هاوکاری پێشکەش بە یەکتر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا