نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دابەزین بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی  نیسان، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 200 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەیە چەند ڕۆژێک بەهای دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 149 هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات، ڕۆژی چوارشەممە17ی نیسان، عائید هیلالی ئەندامی وەفدی عێراق لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کۆنتڕۆڵی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا