چامپیۆنس لیگ بە چەند لوتكەیەكەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو سێ‌ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە تەواو یارییەكانی گەڕی دووەمی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوە بچێت كە تیایدا ئەمشەو لە دوو كاتی جیا و بە پێی گۆڕانی كات لە ئەوروپا دوو یاری سەعات 8.55 بەڕێوە دەچن و شەش یارییەكەی تریش لە سەعات 11 ی شەو بەڕێوە دەچن كە ئیتر ئەمە كاتەكانی بەڕێوەچوونی یارییەكان دەبێت.

لە دوو یاری سەرەتادا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی پار وەرز دەبێتە میوانی یانەی لۆكمۆتیڤ مۆسكۆی ڕووسی و یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵیش دەبێتە میوانی یانەی شاختاری ئۆكرانی دواتر و لە سەعات 11 دا تەواوی یارییەكانی تری ئەمشەو بەڕێوە دەچن كە تیایدا یانەكان كێبڕكێی سەخت دەكەن بە مەبەستی دەستەبەر كردنی 3 خاڵی ئەم گەڕەش لە یەكێك لە یارییەكاندا مان سیتی دەبێتە میوانی یانەی مارسیلیای فەڕەنسی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی براوەی ئیل كلاسیكۆ دەچێتە ئەڵمانیا و میوانی یانەی بروسیا مینشن گلادباغ دەبێت و یانەی ئەتڵەتیكۆ دی مەدریدی ئیسپانیش میوانداری یانەی سالزبۆرگی نەمساوی دەكات ئەتەڵانتا و ئایاكسیش لە لوتكەیەكی تردا ڕووبەڕووی دەبنەوە و لیڤەرپولیش میوانداری یانەی میترلاندی دانیماركی دەكات.

لیستی یارییەكانی ئەمشەو سێ‌ شەممە

كۆمەڵەی یەكەم A
لۆكمۆتیڤ X بایرن میونخ               سەعات 8.55 ی شەو
ئەتڵەتیكۆ X سالزبۆرگ                  سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی دووەم B
شاختار X ئینتەر                            سەعات 8.55 ی شەو
گلادباغ X ڕیاڵ                               سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی سێیەم C
مارسیلیا X مان سیتی                  سەعات 11 ی شەو
پۆرتۆ X ئۆڵمپیاكۆس                      سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی چوارەم D
لیڤەرپول X میتیلاند                       سەعات 11 ی شەو
ئەتەڵانتا X ئایاكس                        سەعات 11 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا