پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی خۆپیشاندانەکەوە ڕایگەیاند، داواکاری مامۆستایان دامەزراندنە و دەڵێن، لەوە کەمتر بێت ڕازی نابین.
بەشێک لەو مامۆستایانە دەڵێن، “بە دامەزراندن زۆربەی کێشەکانمان چارەسەر دەبێت و ئەو جیاکارییە نامێنێت کە لەنێوان مامۆستای میلاک و مامۆستای وانەبێژ دەکرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووە و داوادەکەن بە هەمیشەیی دابمەزرێن.