بکوژی خێزانە کوردەکەی توركیا دەستگیركرا

پۆڵتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دوای تێپەڕبونی چوار رۆژ بەسەر تاوانەکەدا دادگای کۆماری لە کۆنیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی خێزانێکی حەوت کەسی تاوانبارو بکوژی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکەی شاری کۆنیا، کە کەسێکە بەناوی محەمەد ئاڵتون، لە نزیک گوندی ئووچپنارلەری سەر بە ناوچەی بۆزکر لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیرکراوە.

پارێزگاری کۆنیا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاندووە ، محەمەد ئاڵتون کە حەوت کەسی یەک خێزانی بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئاسایشی کۆنیا و فەرماندەیی جەندرمە لەو شوێنەی خۆی تێدا شاردبووەوە دەستگیرکرا.

محەممەد ئاڵتون رۆژی هەینی 30ی تەمموز لە کۆنیا هێرشی کردە سەر خێزانێکی حەوت کەسیی کوردی خەڵکی شاری قارسی باکووری کوردستان، هەر حەوت کەسی خێزانەکەی کوشت و ئاگری لە خانووەکەیان بەردابوو.

دوای رووداوەكە میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند، ژمارەیەك نەتەوە پەرست لە شارۆچكەی مەرامی سەر بە شاری كۆنیا، بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی خێزانێكی كورد و دوای ئەوەی حەوت ئەندامی خێزانەكە دەكوژن كە سیانیان ژنن، ئاگر لە ماڵەكەشیان بەردەدەن و هەڵدێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا