بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری بەرگری عێراق دۆخی ئەمنی وڵات تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا خالد شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەكان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاكتركردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێكرایەوە.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەكانی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێك بگرین كە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەكەمان تێكبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا