پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئینگە بۆرگ سۆلرون جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆكاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی سەرەنج و تێبیینەكانی حزبەكەی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد خستەڕوو.
رۆژی 2_3_2022، رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان بە ئامادەبونی تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازییان كرد لە ئینگە بۆرگ سۆلرون جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆكاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق .
لە كۆبونەوەكەدا پرسی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لەسەركراو لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی تەئكیدی لەوە كردەوە كەپێویستە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا هەموار بكرێتەوە و كێشەی ماوەی كاركردن و پێكهاتەی كۆمسیۆن چارە بكرێت و لیستی تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە بە جێبەجێكردنی ئەم مەرجانە دەتوانرێت هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد ئەنجام بدرێت.