كۆمەڵ لە سەروەت و سامانی بەرپرسەكانی دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەرییدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی دەستپاكی بۆ بەدواداچوون بۆ سامان و دارایی ئەندامانی سەركردایەتیی و پەرلەمانتار و وەزیرەكانی كۆمەڵ لە كابینەكانی پێشووی حكوومەت و ئەندامانی ئێستا و ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

رۆژی شەممە 23/10/2021 بەسەرپەرشیی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ، كۆبوونەوەكە درێژكراوەی كۆبوونەوەیەكی ڕابردوو بوو كە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە چوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بە وردی ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەتمەندیی لەبارەی ئەنجامەكانی كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ و گفتوگۆی كرد.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، كۆبوونەوەی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بڕیاری لە بەردەوامیی بوونی كۆمەڵ لە ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنبوون لە پەڕلەمانی كوردستان و عێراقداو ڕایشیگەیاند: پشتگیریی بۆ ناڕەزایەتییەكانی شەقام و بەتایبەت داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەردەبڕێت و لەو ڕووەشەوە تەواوی تواناكانی خۆی دەخاتە كار.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بڕیاریشیدا لیژنەیەكی دەستپاكی بەدواداچوون بۆ سامان و دارایی ئەندامانی سەركردایەتیی و پەڕلەمانتار و وەزیرەكانی لە كابینەكانی پێشووی حكومەت و ئەندامانی ئێستاو ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دروست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا