ئێران بەمەرج ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق هەڵدەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئێران مەرج رەزامەندی دەربڕی لەسەر لابردنی ڤیزا بۆ گەشتیارانی عێراق بۆماوەی 45 رۆژ.
میدیاكانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە بۆماوەی 45 رۆژ ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق هەڵبگیرێت بەو مەرجەی حکومەتی عێراقیش ڤیزای سەر گەشتیارانی ئێرانی هەڵبگرێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ئێران، ئەو هەنگاوەی ئێران لەلابردنی ڤیزای سەرگەشتیارانی عێراق بۆ ئەوەیە تا گەشتیارانی ئێرانی بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بتوانن بەئاسانی گەشت ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا