لە عێراق ترسی زیادبوونی رێژەی نەخوێندەواری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای عێراق رایگەیاند، بەربەستەکانی بەردەم خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لەمساڵدا لە عێراق چارەسەر نەکراوە.

لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی دیجیتاڵ میدیای عێراق رایگەیاند، شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی پێویستی بە ئامێری زیرەک و تۆڕی ئینتەرنێتی باش هەیە.

ئەوەش هاتووە، ترس هەیە بەم هۆیەوە هەزاران منداڵی عێراقی لەو ناوچانەی دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە لە خوێندن بێبەش ببن و رێژەی نەخوێندەواری لە وڵاتەکە زیاد بکات.

باس لەوەش کراوە، چەندین وڵات هەیە لەم دۆخەدا تابلێت بۆ خوێندکاران دابین دەکات کە ئینتەرنێتی بێبەرامبەری تێدایە و دەتوانن لەڕێیەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە عێراق و زۆربەی وڵاتانی جیهان بڕیاردرا بەشێوەی ئەلیکترۆنی درێژە بە خوێندنی ئەمساڵ بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا