عێراق.. تۆماركردنی 3325 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی ژینگەو تەندروستی عێراق رایگەیاند، 3325 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناو 74 حاڵەتی مردن بەڤایرۆسەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو تۆماركراوە.

وەزارەتی ژینگەو تەندروستی عێراق رۆژی 8/8/2020 راشیگەیاند، لەئەنجامی پشكینی 17125 كەس لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو، ئەو ژمارەی تووشبوونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو بەوەش رێژەی تووشبوون بەگشتی گەیشتووەتە 1127383 حاڵەت.

هەروەها وەزارەتەكە رایگەیاندووە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو لەگەڵ تۆماركردنی ئەو رێژەی تووشبوون، 2307 حاڵەتی چاكبوونەوە لەعێراق تۆماركراوە.

وەزارەتی ژینگەو تەندروستی رێژەی چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناشی بەگشتی راگەیاندووە، كە تائێستا گەیشتووەتە 105504 و كۆی مردنیش بەڤایرۆسەكە گەیشتووە بە 5310.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا