بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە کۆبوونەوەکە لەپێش نیوەڕۆدا ئەنجام بدرێت و دوو تەوەری سەرەکی دەخرێنەبەرباس، کە ئەوانیش خستنەڕوو و خوێندنەوەی ڕاپۆرتی مەکتەبەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێن و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکرێن و بابەتەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم دەخرێنەبەرباس.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا