سەفین دزەیی: دۆسیەی زیندانیكراوانی بادینان بەمانای بەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان نایەت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر سەربەخۆیی دادگاكانی هەرێم دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت “ئەو رووداوانە بەمانای بەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان لە هەرێمی كوردستان نایەن”.

لەمیانەی كردنەوەی پێشانگەی بازاڕی دیپلۆماسی كە كۆنسوڵخانەی چیك لە هەولێر رێكی خستووە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا رایگەیاند “سەردانی شاندە دیپلۆماسییەكان نامۆ نییە و زوو زوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم وتیشی “شاندە دیپلۆماسییەكان لە رابردوودا بە ئەرێنی باسیان لە دۆخی ئازادیی رادەبڕین لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەو چەند رووداوەشی لە رابردودا كە پەیوەندییان بە ئازادی و رادەربڕینەوە هەبوون، بە مانای بەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان لە هەرێمی كوردستان نایەن”.

سەبارەت بەدۆسیەی زیندانیكردنی بادینانیش دزەیی وتی “دۆسیەكە لە كۆتایی كارەكانیدایە و لەدادگایە، سەرجەم دادگاكانیش لە هەرێمی كوردستان سەربەخۆن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوان دەستگیركران و دواتر بە شەش ساڵ

زیندانیكردن سزادران، پەسندكردنی بڕیارەكە لەلایەن دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمەوە كاردانەوەی زۆری لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا