سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی ریزەکانی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە باکووری کەرتی غەززە راگەیاند، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل گەیشتە زیاتر لە 500 سەرباز.

بەرپرسانی باڵای سوپای ئیسرائیل، کوژرانی سەربازێکی سوپای وڵاتەکەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی 29ـی کانوونی یەکەم لەباکووری کەرتی غەززە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی گرووپی چەکداریی حەماسدا کوژراوە.

کۆی ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لەکاتی دەستپێکردنی هێرشە زەمینییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە سەروو 170 کەس و لە سەرتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیش (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) تا ئێستا، 503 سەرباز کوژراوە.

هاوکات، بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییانی ئیسرائیلی لەبارەی درێژەکێشانی جەنگەکە، سەدان هاوڵاتی ئەو وڵاتە لەدژی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و داوایانکرد هەرچی زووە کۆتایی بە شەڕ و ململانێکان بهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا