ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆڵەتیک پرێس: ئەگەر وەفدەکەی هەرێم کارئاسانی بکات، بەغدا پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایدەگەیێنێت، لە ئەگەری کارئاسانیکردن و هاوئاهەنگییکردنی وەفدەکەی هەرێم لە بەغدا، ئەوا حکومەتی ناوەندیی مووچە مانگی سێ پێش جەژن دەنێرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ووت، “دوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی موچـەی مانگی سێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەستـە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگـەڵ بەغدا”.

وتیشی، ئەگەر ئەو وەفدەی ئێستا لەبەغدایە کارئاسانی بکات و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغدا پێش جەژن لەهەفتەی داهاتوو موچەی مانگی سێ دەنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا